" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 431 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 184 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 247 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون،81 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 117 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 107 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 221 پشكنینی MRI و 71 پشكنینی سیتی سكان و 68 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 71 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:58:14/04/2024