لەمانگێكدا 140 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 140 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە ، 18 نەشتەرگەری سەروگەورە و 22 نەشتەرگەری گەورە ، هەروەها 100 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 145 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 15 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:38:04/12/2023