پزیشكێك دەبێتە سەرۆكی بەشی هەرێم لە رێكخراوێكی نێودەوڵەتی ددان


" تەندروستی"

د.زانا حسێن عەزیز پزیشكی پسپۆڕی ڕاستكردنەوەی ددان لە شاری سلێمانی وەك سەرۆكی بەشی هەرێمی كوردستان لە رێكخراوی (پێر فۆچاردی ددانی نێودەوڵەتی) هەڵبژێردرا كە بارەگا سەرەكیەكەی لە ئەمریكایە و 76 بەشی هەیە لە هەموو وڵاتانی جیهان.

رێكخراوی (پێر فۆچاردی نێودەوڵەتی) رێكخراوێكی ددانی نێودەوڵەتی ئەكادیمیە ، گرنگی دەدات بە كار و چالاكی پزیشكانی ددان لە هەموو جیهان و پشتگیری پزیشكانی ددان دەكات بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگا لە بواری تەندروستی دەم و ددان و هانی توێژینەوەی زانستی ئەو پزیشكانە دەدات كە داهێنان لە پیشەكەیان دەكەن.

كاندید كردنی د.زانا حسێن عەزیز بۆ سەرۆكی بەشی هەرێمی كوردستان ئەم رێكخراوە نێودەوڵەتیەی بواری پزیشكی ددان لە نامەیەكدا هات لە رێكەوتی 24ی تەموزی 2023 كە رۆبەرت كاتۆی بەرێوبەری جێبەجێكاری ئەو رێكخراوە ئاراستەی كردوە و بەناوی دەستەی ئەمنیدارانی رێكخراوەكە پیرۆزبایی لێدەكات بۆ ئەو پۆستە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 4956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:17/09/2023