لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی كرایەوە
" تەندروستی"
بە سەرپەرشتی هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراوان و كارمەندانی تەندروستی و چارەسەركارانی سروشتی ، مەراسیمێك لە هۆتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی بەرێوەچوو.
لە مەارسیمەكەدا رۆڵی گرنگی چارەسەركارانی سروشتی لە ناوەندە تەندروستیەكان بەرزنرخێنرا و تیشك خرایەسەر ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشكەشی دەكەن ، هاوكات خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند كەسایەتیەك و كۆمەڵێك لە چارەسەركاری سروشتی لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی دەكەن.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:45:10/09/2023