پارێزگاری شاری لامبێس سوپاسی نەخۆشخانەی هیوا كرد


" تەندروستی"

لە نەخۆشخانەی هیوا بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هیوا و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشانەكە ، پێشوازی كرا لە سەرباز بەرزنجی پارێزگاری شاری لامبێس لە بەریتانیا كە سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كرد.

لەو سەردانەدا پارێزگاری شاری لامبێس سوپاس و پێزانینی هەرێمی لامبێسی لەندەنی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرد كە هەمیشە پێشەنگن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە نەخۆشانی شێرپەنجە لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان و عێراق.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:07/09/2023