لەمانگێكدا 704 نەخۆش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 1.769 نەخۆش سەردانیان كردووە و 704 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا 459 بوژانەوەی دڵ و 44 نەشتەرگەری دڵ و 390 قەستەرە و 191 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 23 پشكنینی سیتی سكان و 383 ئیكۆ و 361 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 126 چارەسەری سروشتی كراوە و 170 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:07/09/2023