مانگی ڕابردوو 16.808 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16.808 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 3.169 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 1.689 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 355 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، هەروەها 294 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 338 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 301 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 178 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19.094 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 239 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 605 سۆنەر و 130 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 462 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:35:06/09/2023