لەمانگێكدا 3.598 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان چارەسەركراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 3.598 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1.784 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1.814 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان ، 547 هەڵكێشانی ددان و 295 پڕكردنەوەی ددان و 111 دروستكردنی تاقمی ددان و 195 پاككردنەوەی ددان و 94 رێككردنەوەی ددان و 1.700 پشكنین و چارەسەركردن ئەنجام دراوە ، هەروەها 644 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:54:06/09/2023