لەمانگێكدا 342 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 3.303 نەخۆش سەردانیان كردووە ، هەروەها 342 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 93 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 40 نەشتەرگەری گەورە و 198 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 127 پشكنینی سیتی سكان و 263 پشكنینی تیشك و 254 پشكنینی سۆنەر كراوە ، 405 چارەسەری سروشتی و 9.167 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:31:06/06/2023