لەمانگێكدا 874 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 874 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر كە 530 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 344 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 425 نەخۆش لە ڕەگەزی نێربوون و 449 نەخۆش مێ بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 150 نەخۆشی ڕەبۆ و 206 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان و 14 ئەنفلۆنزا و 268 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 76 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:00:06/06/2023