بەشێكی نوێ بۆ كوتانی منداڵان لە نەخۆشخانەی مناڵبوون كرایەوە


" تەندروستی"

لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، بەشێكی نوێ بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری كرایەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر نوسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.

ئەم بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەبەراواری 31/5/2023ی دەستی بەكارەكانی كردوە و ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەكە لەدایك دەبن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:48:04/06/2023