لەمانگێكدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4.270 سەردانیان ئەنجام داوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگێكدا لەڕێكەوتی (25/9 بۆ 25/10/2022) لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4.270 سەردانیان بۆ بازاڕەكان و ماركێتەكان و شوێنە جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئەنجام داوە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێگری كردن لەساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو بۆ بەكارهێنان.

لەو ماوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی 1.601 شوێنیان ئاگاداركردۆتەوە و 85 شوێنیان غەرامە كردووە و 10 شوێنیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و هەروەها 458 مۆڵەتنامە بەخشراوە و 100 مۆڵەتنامە پووچەڵكراوەتەوە.

لەو مانگەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 5.184 كیلۆگرام خواردن و 1.134 لیتر خواردنەوە و 78 پارچە كەلوپەل كەشیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان  و پشكنین كراوە بۆ 905 نمونەی خۆراك و خواردنەوە و 41 نمونەیان نەشیاو بووە بۆ بەكارهێنان و پشكنین كراوە بۆ 507 نمونەی ئاو و 53 یان نەشیاو بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:03/11/2022