مانگی ڕابردوو 3.130 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3.130 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 1.449 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1.681 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 534 پڕكردنەوەی ددان و 85 ڕێككردنەوەی ددان و 492 هەڵكێشانی ددان و 149 پاكردنەوەی ددان و 193 دروستكردنی تاقمی ددان و 48 چارەسەركردن بە لەیزەر و 47 حاڵەتی چاندنی ددان ئەنجام دراوە و 870 تیشكی ددانیش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:58:03/11/2022