مانگی ڕابردوو 163 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 1.546 كەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی یان لەشاری سلێمانی كردووە و لەو ژمارەیە 238 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.132 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و 179 كەس چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 5 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 158 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە و 192 كەس داخڵ كراون و 35 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 157 یان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:37:03/11/2022