لەمانگێكدا 1.952 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 1.952 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 124 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 811 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.141 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 323 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.213 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 27 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:17:03/11/2022