مانگی ڕابردوو 392 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 392 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 187 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 205 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 220 پشكنینی MRI و 117 پشكنینی CT.Scan و 48 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە و 7 پشكنینی سۆناریش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:03/11/2022