نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەكۆرۆنا لەشاری سلێمانی كرایەوە


" تەندروستی"

لەرێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەرێم و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری سندوقی كەی ئێف دەبلیو لەعیراق و نوێنەری سندوقی بنیادنانەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان و لێپرسراوانی تەندروستی نەخۆشخانەی سەلامە تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی كرایەوە.

نەخۆشخانەی سەلامە تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر بودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستكراوە و 100 قەرەوێڵەیە و پێكهاتووە لەچەندین بەشی جیاجیا وەك بەشی چاودێری چڕ و تیشك و تاقیگە و قاوشی مانەوەی نەخۆش.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:18:27/07/2022