وەفدی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و عیراق كۆبونەوە
تایبەت " تەندروستی"
وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە د.كاوە خەلیل بەرێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرانی گشتی و لێپرسراوانی تەندروستی سەردانی شاری بەغدایان كرد بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی عیراق.
وەفدەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ د.هانی عقابی وەزیری تەندروستی عیراق بەوەكالەت و لێپرسراوانی وەزارەتی تەندروستی عیراق كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كاروبارەكانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەمانگی كردنی زیاتر.
تەوەری كۆبونەوەكە لەسەر چەند خاڵێك بوو لەوانە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و هەوڵدانی زیاتر بۆ دابینكردنی پشكی دەرمانی هەرێم لەبەغداوە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ڕەوانەكردنی ئامێری پزیشكی و پێداویستی تاقیگەیی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:31/05/2022