مانگی ڕابردوو 2286 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2.286 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری داخڵكراون و 13.651 منداڵ لە بەشی ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 997 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها 1047 تیشك گیراوە و 281 سۆنار و 111 ئیكۆ و 26 نازور كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 664
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:32:16/02/2022