لەمانگێكدا 287 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 287 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە كە 27 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 137 نەشتەرگەری سەروو گەورە و گەورە بووە و 123 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 70 پشكنینی سیتی سكان و 225 پشكنینی تیشك و 119 پشكنینی سۆنار كراوە و هەروەها 149 چارەسەری سروشتی و 6.196 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:20:16/02/2022