مانگی ڕابردوو 1107 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 4.132 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە و لەو ژمارەیە 1.159 نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو 1.107 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 675 منداڵ بە سروشتی و 432 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 616 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 24 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 5 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراوە و 914 سۆنار گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:10:16/02/2022