مانگی ڕابردوو 956 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شار ئەنجام دراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 36.714 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو ژمارەیە 5.998 نەخۆشیان داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 956 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە وەك نەشتەرگەری قەستەرە و نازوور و شكاوی و نەشتەرگەری دیكە و 698 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و 5 نەخۆش چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە.
لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 206 كەس لە بەشی CCU و 1350 كەس لە بەشی هەناوی و 380 كەس لە بەشی مێشك و دەمار و 170 كەس لە بەشی سنگ و دەمار و 90 كەس لە بەشی چاودێری وورد داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 51.809 شیكاری تاقیگەیی و 2.980 هێڵكاری دڵ و 7.862 تیشك و 2.928 سۆنەر و 491 چارەسەری سروشتی و 28 ئیكۆ ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:50:16/02/2022