تەندروستی جیهانی: هیوایەك هەیە ئەمساڵ كۆتایی كۆرۆنا بێت


تایبەت " تەندروستی"

د.تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەووتەیەكدا ڕایگەیاند: هیوایەك هەیە بۆ ئەوەی لەمساڵدا كۆنترۆڵی پەتای كۆرۆنا بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە جیهان ئامرازەكانی بنەبڕكردنی ئەو پەتایەی لەبەردەستدایە تەنانەت ئەگەر ئاستی تووشبوون بەكۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕێنێت.

بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەكرد ئەگەر بتوانرێت كۆتایی بهێنرێت بەنایەكسانی لەدابەشكردنی ئامرازەكانی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا لەجیهان ئەوا بەتەواوەتی پەتاكە بنەبڕدەكرێت و تەئكیدی لەوەكردەوە لەهاوكاریكردنی وڵاتانی جیهان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ڤاكسین بەهاوڵاتیەكانیان بدەن.

وتیشی: هێشتا لەئەفریقا بەشێك لەكارمەندانی كەرتی تەندروستی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە ، لەكاتێكدا لەئەمریكا و ئەوروپا سێیەم ژەمی ڤاكسینەكە دراوە بەكارمەندانی تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:02/01/2022