تووشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 288 ملیۆن كەسی تێپەڕاند


تایبەت " تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرتاسەری جیهان ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە ژمارەی تووشبوان لەجیهان گەیشتۆتە زیاتر لە 288 ملیۆن توشبوو لەوكاتەوەی دەركەوتنی ئەو ڤایرۆسە لەكۆتایی ساڵی 2019وە ڕاگەیەنرا تائێستا.

بەپێی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لەپێنج ملیۆن و 458 هەزار كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست داوە و لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە و زیاتر لە 244 ملیۆن هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بەپەتاكەی تێدا تۆماركراوە و تائێستا زیاتر لە 55 ملیۆن  توشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراوە و زیاتر لە 846 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:02/01/2022