لەڕۆژانی پشووەكاندا پێدانی ڤاكسین لەسلێمانی بەردەوام بوو
تایبەت " تەندروستی"
لەڕۆژانی پشووەكانی سەری ساڵی نوێ پێدانی ڤاكسین بەهاوڵاتیان لەلایەن تیمە تەندروستیەكان بەشیوەی جێگیر و جوڵاو لەشاری سلێمانی بەردەوام بوو و ناوەندەكانی پێدانی ڤاكسین ڕۆژانە لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 5ی ئێوارە كراوەبوون بۆئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا وەربگرن.
لەدرێژەی هەڵمەتەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا تیمە جوڵاوەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەڕۆژانی پشووەكانی سەری ساڵدا سەردانی كەمپەكانیان كرد بۆئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا وەربگرن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:57:02/01/2022