نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری


" تەندروستی"

- ناساندن:
نەخۆشخانەی فێركاری لە ڕێكەوتی 1ی كانوونی دووەمی 1975 تەواو بووە و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2000 نۆژەن كراوەتەوە.
لەم نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، هەندێ‌ جار چارەسەری نەخۆش دەكرێت بەبێ‌ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، زۆربەی كات نەخۆشانەكان بۆ تەواوكردنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەگەری یان چارەسەری پێویست ڕەوانەی ئەم نەخۆشخانەیە دەكرێن.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە  300  تەختە و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە دانیشتووانی پارێزگاكانی تر و ئاوارەكان دەكات.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
* ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ نەخۆش.
*پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش و كارئاسانی لەڕووی تەندروستیەوە.
*پەرەپێدانی تەواوی زانیاریە تەندروستیەكان بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و تەكنیكی و ناردنیان بۆ خولی تایبەت لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.
* دانانی بەشی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەئاگابوون لە پاكوخاوێنی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارلی بۆ نەخۆش و كارمەندان لەڕووی (ئوتێلەوانی، خواردن، پاك و خاوێنی).
* دانانی بەرنامە بۆ چاككردنی ئەو كەمو كوڕییانەی لە نەخۆشخانەكەدا هەیە و دەتوانرێت چارەسەر بكرێن.
* ئەنجامدانی تۆژینەوەی زانستی و كارگێڕی بەمەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و ئیداریەوە.

- بەشەكانی نەخۆشخانە:
* بەشی نەشتەرگەری گشتی.
* بەشی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی.
* بەشی نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی ( كۆئەندامی میز).
* بەشی نەشتەرگەری دەم و ڕوو و شەویلگە.
* بەشی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن.
* بەشی تاقیگە (هیماتۆلۆجی، هستوپاسۆلۆجی، پاراسایت، ڤایرۆسات، كیمیا، بەكترۆلۆجی، بانكی خوێن ).
* بەشی تیشك (تیشكی ئاسایی، سۆنەر، دۆبلەر، ئێم ئاڕئای، سیتی سكان).

- جۆری خزمەتگوزاریە پزیشكی تاقیگەییەكان:
* نەشتەرگەری: نەشتەرگەری گشتی، نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە، نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی، نەشتەرگەری یۆرۆلۆجی، نەشتەرگەری دەم و ڕوو شەویلگە، نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن.
* شكاندنی بەردی گورچیلە و بۆری میز.
* هەناوبینینی گەدە و كۆڵۆن.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: بەكترۆلۆجی، هستوپاسۆلۆجی، پاراسایت، كیمیا، ڤایرۆسات، بانكی خوێن، ڕاكێشانی خوێن.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: (تیشكی ئاسایی، سۆنەر، دۆبلەر، ئێم ئاڕئای، سیتی سكان).

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
( سلێمانی - شەقامی قەنات - گەڕەكی 209).

- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە نەخۆشخانەكەوە:
* ژمارەی تەلەفون (3270561).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 24560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:15/12/2015