نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید دكتۆر هێمن

تایبەت " تەندروستی"


- ناساندن

ئەم نەخۆشخانەیە ،تایبەتە بە چارەسەركردنی نەخۆشیە هەناویەكان و نەخۆشیە هەناویە كتوپڕەكان و لە ساڵی 1982 دامەزراوە و لە ساڵی 2007 نۆژەنكراوەتەوە و هەستاوە بە دابینكردنی ( 293 ) قەرەوێلە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەندێك جار دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عیراق .

- دیدگای نەخۆشخانە

دیدگای داهاتووی نەخۆشخانەكە بریتیە لە دابینكردنی چارەسەر بۆ نەخۆشیە هەناویەكان بە شێوەیەكی گشتی (هەناوی كتۆپڕ ، هەناوی درێژخایەن) هەروەها نەخۆشیەكانی رۆماتۆلۆجی و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر.

- ئامانجی نەخۆشخانە

ئامانجی نەخۆشخانەكە دابینكردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەكانە بۆ نەخۆش لەوانە:
- دابینكردنی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشیەكان .
- هەناوبینی .
- پشكنینی MRI و دێكسا سكان .
- هێڵكاری دڵ و سیەكان .
- هۆڵتەر و سۆنار.
- ئیكۆ و دۆبلەر .
- ژینگەیەكی ئارام و پڕ لەسەلامەتی لەپێناو خزمەتكردنی تەندروستی نەخۆش .
- چاودێری نەخۆشەكان بە بەردەوامی .
- چارەسەری سروشتی .

- بەش و هۆبەكانی نەخۆشخانە

كارگێڕییەكان
* بەڕێوبەری نەخۆشخانە .                            
* جێگری بەڕێوبەر.
* بەڕێوەبەری كارگێڕی .                              
* هۆبەی ووردبینی . 
* هۆبەی خۆیەتی .
* هۆبەی ژمێریاری .                                   
* هۆبەی ئامار.                                       
* هۆبەی خزمەتگوزاریی . 
* هۆبەی گەنجینە .                                  
* هۆبەی هونەری .

تەندروستیەكان
* هۆبەی تیشك و سونار و MRI .                
* هۆبەی پەرستاری .
* هۆبەی ڕاوێژكاری هەناوی .                        
* هۆبەی بێهۆشكاری .
* هۆبەی چارەسەری سروشتی .                      
* هۆبەی چاودێری وورد .
* هۆبەی كۆنترۆڵكردنی پیس بوون .                  
* هۆبەی قاوش .                                               
* هۆبەی گەنجینەی دەرمان .                        
* هۆبەی دەرمانخانە .
*هۆبەی ڕۆماتۆلۆجی و چارەسەری سروشتی . 
* هۆبەی تاقیگە .

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە

* پزیشكی گشتی: ( 130 ) ، ( 29 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 7 ) بروانامەی ماستەر  ، ( 94 ) بروانامەی زانكۆ .
* دەرمانساز: ( 9 ) بروانامەی زانكۆ .
* كارمەندی تاقیگە: (  ) ، (  ) بروانامەی زانكۆ ، ( ) بروانامەی پەیمانگا .
* پەرستیار: ( 121 ) ، ( 15 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 34 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 72 ) بروانامەی خوار پەیمانگا ، ( 2 ) بروانامەی ماستەر .
* كارمەندی كارگێری: ( 92 ) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 22 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 64 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 53 ) ، ) بروانامەی زانكۆ ، ( 6 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 45 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* یاریدەدەری پزیشكی: ( 29 )  بڕوانامەی پەیمانگا .
* یاریدەدەری دەرمانساز: ( 5بڕوانامەی پەیمانگا .
* یاریدەدەری تاقیگە: ( 6 ) بڕوانامەی پەیمانگا .  
* یاردەدەری تەندروستی: ( 3 )  بڕوانامەی پەیمانگا . 
* كارمەندی تیشك: ( 9بڕوانامەی پەیمانگا .  
* كارمەندی بێهۆشكاری: ( 10 )  كە دەرچووی پەیمانگا .

* بایۆلۆجی: ( 22 ) بڕوانامەی زانكۆ .
* كیمیایی: ( 12 )  بڕوانامەی زانكۆ .
* فیزیایی: ( 1 )  بڕوانامەی زانكۆ . 
* گرێبەست: ( - ) پزیشك بڕوانامەی ماستەر و ( - ) پزیشك بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ،  ( - ) كارگێری  بڕوانامەی زانكۆ .
* تەنسیب: ( 32 )  پزیشك خوێندنی باڵا بڕوانامەی بۆرد و دكتۆرا .
 

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان 

* خزمەتگوزاریە پزیشكیەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەخۆشی هەناوی (داخڵبوون) و نەخۆشیە كتوپرەكانی هەناوی و رۆماتیزم  و جەڵتەی دەماغ و نەخۆشیە گوازراوەكان هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و كۆئەندامی هەناسە و گورچیلە و كۆئەندامی هەرس .
* خزمەتگوزاریە تاقیگەییەكانی نەخۆشخانەكە بریتیە لە پشكنینی خوێن و میز و پیسایی و هەروەها پشكنینی فلود .
* خزمەتگوزاریەكانی تیشك و سۆناریش بریتیە لە سۆنار و هەناوبینی و MRI و دۆبلەر و هۆڵتەر و ئیكۆ و هەروەها هێَڵكاری دڵ و سیەكان و دێكسا سكان .

لەتاقیگەی نەخۆشخانەكە چەند پشكنینێكی پزیشكی دەگمەن ئەنجام دەدرێت ، لەوانە:
(Hb – electrophoresis/ Hb – A1/ Vitamin – D/ Free T4/ Lipase / S . Iron / T . I . B . C)


- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە 

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات - گەڕەكی گردی جۆگە - نزیك زانكۆی سلێمانی )

* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3230141  یان  3230126 )

* ئیمەیڵ : ( jeneral.hosp@yahoo.com )


* نـاوی بـەڕێـوبـەر : ( د . سالار محەمەد حەسەن گەردی )

ژمـارەی مـۆبایل : ( 07701512195 یان 07501512195 )

* ئیمەیل : ( salar74mh@yahoo.com )


* ناوی بەڕێوبەری كارگێڕی : ( ئاری خالد عوسمان )

* ژمارەی مۆبایل : ( 07702101009 )

* ئیمەیل : ( ari.pharmacy@yahoo.com ) 


AM:10:34:09/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 2005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.