لەمانگێكدا 5598 كەس سەردانی مەڵبەندی شەهید شەماڵ یان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 5598 نەخۆش سەردانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ یان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ 821 نەخۆش سەردانی هۆبەی چارەسەری گشتی یان كردووە و 395 نەخۆش سەردانی هۆبەی ددان و 1086 منداڵ و خوێندكاری تازە داخڵكراو و ژنانی دووگیان سەردانی یەكەی كوتانیان كردووە و 210 كەس سەردانی یەكەی گەشەی منداڵیان كردووە.
مانگی ڕابردوو لەو مەڵبەندە تەندروستیە 2278 ڤاكسینی كۆرۆنا دراوە بە هاوڵاتیان و 109 ژن سەردانی یەكەی چاودێری دایكی دووگیانیان كردووە و 402 كەس سەردانی تاقیگەیان كردووە و پشكنینیان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 558
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:53:09/09/2021