لەمانگێكدا 3686 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردووە





تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3686 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1979 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1707 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 547 تیشكی ددان گیراوە و 783 پڕكردنەوەی ددان و 1006 هەڵكێشانی ددان و 178 ڕێككردنەوەی ددان و  304 پاكردنەوەی ددان و 20 دروستكردنی تاقمی ددان و 88 حاڵەتی چاندنی ددان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:51:08/09/2021