چوار بنكەی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستان لەسلێمانی كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
لەسەر داواكاری وەزارەتی پەروەردە و لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهەماهەنگی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی چواربنكەی پێدانی ڤاكسین بەمامۆستایان لەشاری سلێمانی كرایەوە.
ئامانجی ئەو هەنگاوە لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و وەرگرتنی ڤاكسینە لەزووترین كاتدا تاوەكو ئامادەكاریی تەواوبكرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكۆی زیاتر لە پەنجا هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە تەنیا چوار هەزاریان ڤاكسینیان وەرگرتووە، بۆیە پێویستە لەسەر مامۆستایان وەك ئەركێكی نیشتمانی بەشداری پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 375
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:00:05/09/2021