ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: گۆڕدراوی دێلتا دواهەمین نابێت



تایبەت " تەندروستی "


د.ماریا ڤان كیرخۆف پسپۆڕی پەتاكان لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەتۆڕی تویتەر بڵاویكردەوە: زانایان و پسپۆڕان هەوڵی تێگەیشتنی باشتردەدەن لەتوانای خێرای گۆڕدراوی دێلتا بۆ بڵاوبوونەوە.

ووتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدایە ئەو گۆڕدراوە بەئاسانی بەخانەكانی لەش دەلكێت و بەسەر كۆئەندامی بەرگری سەردەكەوێت و بەو هۆیەوە زیاتر بڵاودەبێتەوە.

ڕوونیكردەوە: لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە لەگۆڕانكاریی و پێدەچێت گۆڕدراوی دیكە بێتەئاراوە و وا بكات تووشبوون سەختربكات ، هەربۆیە گۆڕدراوی دێلتا دواهەمین نابێت و پابەندبوون بەرێكارە خۆپارێزییەكان و وەرگرتنی ڤاكسین بنەمای شكستهێنانە بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

وتیشی: ڤاكسینەكان ئەنجامیان بەدەستهێناوە دژی گۆڕدراوی دێلتا بەتایبەت لەڕووی نیشانەی توند و گیان لەدەستدان و باشترین ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بریتیە لەگەمارۆدانی و رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی بەپلەی یەكەم.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:27:03/08/2021