مانگی ڕابردوو 1556 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1556 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 118 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 587 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 969 نەخۆشیان مێ بوون و 298 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 869 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:03/08/2021