لەمانگێكدا 3253 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 3253 نەخۆش سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1633 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1620 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 424 تیشكی ددان گیراوە و 375 پڕكردنەوەی ددان و 598 هەڵكێشانی ددان و 221 ڕێككردنەوەی ددان و 137 پاكردنەوەی ددان و 102 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1725 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:03/08/2021