تەندروستی جیهانی: ڤاكسین بە تەنیا گواستنەوەی كۆرۆنا ناوەستێنێت


" تەندروستی "

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا و داوای لە دانیشتووانی جیهان كرد پابەندبن بە بەستنی دەمامك ، تەنانەت ئەو كەسانەشی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە دەبێت بەردەوام بن لە بەستنی دەمامك.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دایە هەنگاوی هەندێك وڵات بۆ پێدانی ئازادی بۆ لابردنی دەمامك و ئاماژەی بەوەكرد تەنانەت ئەو كەسانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە بەستنی دەمامك و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی زۆر پێویستە بۆ پاراستنیان لە جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د.ماریانجیلا سیماو یاریدەدەری بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: ڤاكسینەكان بە تەنیا گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناوەستێنێت و خەڵكی پێویستیان بە بەردەوامبوونی بەستنی دەمامك و لە شوێنێكدا بن هەواگۆڕكێی باش بێت و پابەند بن بە دوورەپەرێزی و لە قەرەباڵغی دووربكەونەوە.

وتیشی: ئەو ڕێوشوێنانە زۆر گرنگە تەنانەت ئەگەر كەسەكان ڤاكسینیان وەرگرتبێت بەهۆی ئەوەی گواستنەوەی پەتاكە لەناو كۆمەڵگا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:28/06/2021