پسپۆڕان: پێویستە خەڵكی ژەمی دووەمی ڤاكسین وەربگرن


" تەندروستی"

پسپۆڕانی سەنتەری سی دی سی داوا دەكەن ئەو كەسانەی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە ژەمی دووەمی ڤاكسین وەربگرن بۆئەوەی پارێزراو بن لە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پسپۆڕانی دەڵێن وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر پێویستە بۆ دەستكەوتنی پارێزراوی تەواوەتی لە هەموو جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، چونكە جۆری نوێی كۆرۆنا ناسراو بە دەلتا زۆر بەئاسانی و خێرایی بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەی قورستر و مەترسیدارتر لە جۆرەكانی دیكەی كۆرۆنا.

سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن سی دی سی بڵاویكردەوە ئەگەرێكی كەم هەیە ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە تووشی جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و لە كاتی تووشبوون ئەوا زیانیان كەمتر دەبێت.

روشیل والینسكی بەرێوبەری سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن ووتی: ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا هەندێك پارێزگای دابین دەكات ، بەڵام ژەمی دووەم پارێزگارییەكی گەورەتر دابین دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری دەلتا و جۆرەكانی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:28/06/2021