دوو ملیار و 600 ملیۆن ڤاكسین لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێنراوە
" تەندروستی "
زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بڵاویكردەوە تائێستا 2 ملیار و 600 ملیۆن و 46 هەزار ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بەكارهێنراوە و زۆرترین ڤاكسین لە وڵاتی چین بەكارهێنراوە.
بەپێی ئامارەكان چین یەكەم وڵاتە لەڕووی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناوە و پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و یەك ملیار و زیاتر لە 10 ملیۆن و 489 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەكارهێنراوە.
ئەمریكا لە پلەی دووەمی بەكارهێنانی ڤاكسینە و 317 ملیۆن و زیاتر لە 464 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەجۆرەكانی فایزەر و مۆدێرنا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لەو وڵاتە بەكارهێنراوە و هندستان لە پلەی سێیەمی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە و 276 ملیۆن و زیاتر لە 693 هەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەكارهێنراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1062
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:36:22/06/2021