شیری دایك دژەتەنی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە شیری ئەو دایكانەی تووشی كۆرۆنا بوون هیچ شوێنەوارێكی ڤایرۆسەكەی تێدا نیە و بەپێچەوانە ئەو شیرە دژەتەنی كۆرۆنا بۆ منداڵ دەگوازێتەوە.

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەلایەن دەستەی لێكۆڵینەوە حكومیەكانی ئیسپانیاوە ئەنجام دراوە و دەركەوتووە شیری ئەو دایكانەی تووشی كۆرۆنا بوون لەكاتی ئەنجامدانی شیكاری هیچ شوێنەوارێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدانەبووە، بەڵكو ئەو شیرە دژەتەنی گواستۆتەوە، هەربۆیە رێنوێنی دایكان كراوە بەردەوام بن لە شیرپێدانی سروشتی تەنانەت لەكاتی تووشبوون بەكۆرۆنا.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە شیری ئەو دایكانەی ڤاكسینی فایزەر و ئەسترازینكا و مۆدێرنایان وەرگرتووە هەموویان دژەتەنی تێدابووە بەئاستی جیاجیا، ئەو ژنانەی یەك ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە لەدوای تووشبوون بەكۆرۆنا و ئەو ژنانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و تووش نەبوون شیرەكانیان هەمان ڕێژەی دژەتەنی تێدایە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 911 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:15/06/2021