لەمانگێكدا 129 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 257 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 893 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە و 129 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و یەك نەشتەگەریان سەروو گەورە بووە و هەروەها 2846 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و 268 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 645
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:08:06/06/2021