ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكان بۆ هێنانی سیڤی



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری تاقیگە دەكات لەماوەی 14 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری كاری دانانی تاقیگەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid 19 بۆ (فڕۆكەخانە، بازگەی كەركوك و سلێمانی ) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1-  دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری تاقیگەدا یان مۆڵەتی تاقیگەی هەبێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت.
4- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
5- پشتگیری ئاسایشی فرۆكەخانە،ئاسایشی بازگەكانی هەبێت كەشوێنی بۆ دابین دەكات و بۆ هەر شوێنێك كە پێشكەشی دەكات ڕەزامەندبن لەسەر كاركردنی كۆمپانیای ناوبراو یان تاقیگەی ناوبراو لەو شوێنە.
6- تەندەرەكان دوو تەندەری جیاواز دەبن.

تێبینی: لەكاتی نەبوونی هەر پێداویستیەك لەم خاڵانەی سەرەوە كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردنی پرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:01:01/06/2021