لەمانگێكدا 499 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 499 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 166 هەناوبینینی گەدە و 96 هەناوبینینی كۆڵۆن و 25 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 46 حاڵەتی ڕەنگكردنی بۆریەكانی زراو و پەنكریاس و 11 فراوانكردنی سورێنچك و 25 هێڵكاری سورێنچك و 29 پكشنینی گەشەكردنی بەكتریا لە ڕیخۆڵە باریكە ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:54:11/05/2021