تەندروستی جیهانی: كوتان بە تەنیا نابێتە وەستانی كۆرۆنا
" تەندروستی "
د.مایكڵ ڕایان بەرێوبەری فریاكەوتن لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا خاوەنی ووزەیەكی جوڵاوەی زۆر گەورەیە لە هەندێك وڵات و زیادبوونی تووشبووان لەسەر ئاستی جیهانی تەنیا پەیوەستە بە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە و كۆمەڵێك هۆكاری دیكە.
وتیشی: ئەو سەركردانەی لەو بڕوایەدان هەڵمەتی كوتان بە تەنیا دەبێتە هۆی وەستاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەڵەن.
ئەو لێپرسراوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دایە وڵاتان لەوەی سووككردنی رێكارەكان دەبێتە هۆی خراپبوونی دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و نزیكبوونەوەی خەڵكی لەیەكتری و كۆبونەوە و تێكەڵاوبوون بە بێ پارێزگاری و ڕێكارەكان مەترسیە سەرباری ئەوەی هەڵمەتی كوتان دەستی پێكردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:52:11/05/2021