چەند ڤاكسینێكی نوێی دژی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت
" تەندروستی "
لەكاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی پلە یەكی مرۆڤایەتی بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی ، هەوڵە زانستیەكان بەردەوامن بۆ بەرهەمهێنانی نەوەی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە ژمارەیەك كۆمپانیای دەرمان و تاقیگەی حكومی كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی چەند ڤاكسینێكی دژی كۆرۆنا كە وەك حەب یاخود بەخاخی لووت بەكاربهێنرێت و هەڵگرتنی ئاسان بێت بەراورد بەو ڤاكسینانەی ئێستا هەیە و لەرێگەی دەرزی لێدانەوە بەكاردێت.
ئەو ڤاكسینانەی كاری لەسەر دەكرێت توانای دابینكردنی بەرگری هەیە كە ماوەیەكی زیاتر بمێنێتەوە و زیاتر چالاك بێت دژی جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ ئاماژەی بەوەكرد دوو ڤاكسین هەیە پەرەی پێدەدرێت وەك حەب لەڕێگەی قووتدانەوە بەكاردەهێنرێت و حەوت پێكهاتەی دیكەش هەیە كەوەك بەخاخی لووت بەكاردەهێنرێت و پێدەچێت كۆتایی ئەمساڵ یاخود ساڵی داهاتوو بەردەست بێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1042
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:05/05/2021