تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی دایە ڤاكسینێكی كۆرۆنا
" تەندروستی "
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەكارهێنانی لە ئەوروپا و ئەمریكا ، ڕێكخرای تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەكارهێنانی بەخشیە ڤاكسینی مۆدێرنا دژی كۆرۆنا.
ژمارەی ئەو ڤاكسینانەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە ڕەزامەندی بەكارهێنانیان وەرگرتووە گەیشتە پێنج ڤاكسین.
ڕێكخراوی تەندوستی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە تیمی پسپۆڕانی ڕاوێژكارانی سەر بە رێكخراوەكەیان ئاماژەیان بەوەكردووە ئاستی چالاكی ڤاكسینی مۆدێرنا دەگاتە لە94.1%، هەربۆیە ئەو ڤاكسینە دەچێتە لیستی ئەو ڤاكسینانەی لەلایەن تەندروستی جیهانیەوە ڕەزامەندی بەكارهێنانیان وەرگرتووە.
ماوەی چەند مانگێك دەبێت ڤاكسینی مۆدێرنا لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا ڕەزامەندی بەكارهێنانی وەرگرتووە و گرنگی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەو وڵاتانەی ناتوانن خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ چالاكی ڤاكسینەكان بكەن ئەوا پشت بە هەڵسەنگاندنی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیە دەبەستن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1146
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:33:02/05/2021