لەمانگێكدا 740 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەسلێمانی لەدایك بوون





تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3735 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونیان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە 985 نەخۆش داخڵ كراون.


مانگی ڕابردوو 740 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی سلێمانی لەدایك بوون و 386 منداڵیان كوڕ بوون 354 یان كچ بوون و 217 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری و ئەوانی دیكە بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی سلێمانی 526 منداڵ لەبەشی مناڵی نەبەكام داخڵ كراون و 8 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 30 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و15 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەبەشی مناڵی نەبەكام تۆماركراوە و 631 سۆنار گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:02/05/2021