ئاگاداری سەبارەت بە تاقیكردنەوەی دەستدانی پیشەیی


" تەندروستی "

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و بەشی تاقیگەكان كردووە سەبارەت بە تاقیكردنەوەی دەستدانی پیشەیی.

لە نووسراوەكەدا سەرجەم بەرێوبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە كە مۆڵەتی دەستدانی پیشەیی بۆ پزیشكی تاقیگە و بایۆلۆجی و كیمیایی لەو ڕێكەوتانەدا دەبێت:

1- تاقیكردنەوەی مۆڵەتی كارمەندانی بایۆلۆجی  یەك شەممە  2/5/2021
2- تاقیكردنەوەی مۆڵەتی كارمەندانی كیمیایی    دووشەممە   3/5/2021
3- تاقیكردنەوەی مۆڵەتی پزیشكی تاقیگە       سێ شەممە   4/5/2021

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 1769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:20/04/2021