لەمانگێكدا 66 گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 66 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە كە 51 یان نێر بوون و 15 یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 7 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنە خوارەوە و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی غازی كوشندە و مەوادی كیمیایی بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1012
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:35:20/04/2021