لەمانگێكدا 317 نەشتەگەری لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری كراوە



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 317 نەشتەگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری لەسلێمانی ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەگەریانەی ئەنجام دراون 20 نەشتەگەریان تایبەت بووە و 97 نەشتەگەری سەرووگەورە و 190 یان نەشتەگەری گەورە و مام ناوەند بووە و 10 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 217 پشكنینی سیتی سكان و 238 تیشك و 86 پشكنینی سۆنار لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 82 چارەسەری سروشتی و 66 شكاندنی بەرد ئەنجام دراوە و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:07/04/2021