مانگی ڕابردوو 1548 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە




تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1548 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 93 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 642 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 906 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 301 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 860 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 27 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 718 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:06/04/2021