لەمانگێكدا 147 نەشتەگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەمانگی ڕابردوو لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 147 نەشتەگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەگەرییانەی لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 2 نەشتەگەریان تایبەت بووە و 39 نەشتەگەریان سەروو گەورە و گەورە بووە و 78 نەشتەگەری ناوەند و 28 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا  160 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 9 نەخۆش سەردانی بەشی ECG ی ئەو سەنتەرەیان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:06/04/2021