لەساڵێكدا 75481 نەخۆش سەردانی سەنتەری عەلی كەمال یان كردووە





تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 75481 نەخۆش سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال یان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و لەو ژمارەیە 31023 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 44458 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.


لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 488 نەشتەگەری بچووك ئەنجام دراوە و 18821 نەخۆشی بەشی هەناوی و 4359 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 9650 نەخۆش لەبەشی نەخۆشیەكانی ئافرەتان و 9924 نەخۆش لەبەشی دەروونی سەنتەرەكە بینراون.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لەو سەنتەرە 4398 تیشك گیراوە و 5124 سۆنار و 1956 هێڵكاری دڵ كراوە و 1113 نەخۆش سەردانی بەشی رۆماتیزم یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:23:25/01/2021